سەردێڕ:

کەسوکاری ئەو کەسەی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە کوژرا رەتیدەکەنەوە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بووبێت

PM:05:09:24/04/2024

2308 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانیان لەگەڵ دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر یەکێکیان کوژراوە. کەسوکاری کوژراوەکەش رەتی دەکەنەوە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کەسوکاری ئەو کەسەی شەوی رابردوو لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاسایشدا کوژرا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەیان بەوە کرد، سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە کە رووبەڕووی کوژراوەکە کراوەتەوە.

باسیان لەوەش کرد، كوژراو كارمەندی پۆلیسی بەرێوبەرایەتی پاسەوانیەكانە و پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئاگادار نەکراوەتەوە لە فەرمانی دەستگیرکردنی.

وتیشیان، "جگە لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە و ناوزراندنیان بەبازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر تاوانێكی ترە."

شەوی رابردوو، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ گروپێکی ماددەی هۆشبەر کەسێکی داواکراو کوژرا.

باسی لەوەش کردووە، لە رووبەڕووبوونەوەکەدا کارمەندێکی ئاسایش بە سەختی بریندار بووە و یەکێک لە داواکراوەکانیش کوژراوە.













گەلەری