سەردێڕ:

ئەو خۆراکانە کامانەن پێویستە له وەرزی هاویندا زیاتر بخورێن؟

PM:04:44:24/04/2024

1416 جار خوێندراوەتەوە

بۆ بەرنگاربوونەوەی بەرزی پلەی گەرما، کەمکردنەوەی کاریگەری لە سەر پێست و جەستە و پاراستنی لە وشک بوونەوە، رێگە گرتن له زۆربوونی کێش و قەڵەوی بێجگە لە خواردنەوەی بڕی گونجاو لە ئاو، پێویستەگرنگی زیاتر بدرێت بەم خۆراکانە لە وەرزی هاوین.


دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە کۆمەڵێک لە گرنگترین خواردنەکان کردووە، بریتیتن لە:

١. شووتی و کاڵەک: شووتی نزیکەی ٪٩٠ ئاوە بێجگە لە بوونی بڕێک لە ماددە ریشاڵییەکان و دژە ئۆکسانە بەهێزەکانی وەک لایکوپین و ڤیتامین، C ئەو ڤیتامینانەش زۆر گرنگن بۆ پاراستنی خانەکانی پێست، هەمان شت بۆ کاڵەکیش هەر راستە.

٢. زەڵاتەی وەرزی: کە لە تەماتە و ترۆزی یان خەیار و کاهوو پێک هاتبێت، تەماتە دەوڵەمەندە بە لایکۆپین کە دژە ئۆکسانێکی بەهێزە، ترۆزی و خەیارو کاهوو لە ٪٩٥ پێکهاتووە لە کانزای پۆتاسیۆم و ڤیتامین و ماددە ریشاڵییەکان.

٣. بلۆبێری، شلیک، توو، شاتوو: بڕێکی کەم لە کالۆری و بڕێکی باش لە ماددە دژە ئۆکسانەکان و ڤیتامینەکان و پۆتاسیۆمیان تێدایە.

٤. ماسییە چەورەکانی وەک ماسی سەلموون کە دەوڵەمەندن بە چەورییە سوودبەخشەکان و ئۆمێگا - سێ هەروەها سەرچاوەکانی تری ئۆمێگا سێ و چەورییە بەسوودەکانی وەک گوێز و فستق و بادەم .

٥.گێلاس: دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان کە گرنگن بۆ پاراستنی پێست و پێکهاتنی ماددەی کۆلاجین بێجگە لە بوونی پۆتاسیۆم و بڕێکی زۆر لە ئاو و بڕێکی کەم لە کالۆری.













گەلەری