سەردێڕ:

نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت

PM:12:03:24/04/2024

3268 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ٢٤ی نیسان، نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لەلایەن رژێمی بەعسەوە تێدەپەڕێت، کە ئەو کات زانکۆی سلێمانی لە قەڵادزێ بوو.


لە ٢٤ی نیسانی ساڵی ١٩٧٤دا، شاری قەڵادزێ لەلایەن رژێمی بەعسی ئەو کاتەوە لەڕێگەی چوار فڕۆکەی سیخۆ و ١٦ بۆمبی ناپاڵمەوە بۆردومان کرا.

لەو کاتەدا زانکۆی سلێمانی لە قەڵادزێ بوو و گواسترابووەوە بۆ ئەوێ. هەر لە ٢٤ی نیسانی ساڵی ١٩٧٤دا کەمپی زانکۆی سلێمانی لە قەڵادزێ بۆردومانکرا.

لە ئەنجامی بۆردومانی شاری قەڵادزێ و کەمپی زانکۆی سلێمانیدا لەو شارە، ١٦٣ هاوڵاتی شەهیدبوون و ٣٠٠ هاوڵاتی دیکە برینداربوون، لە شەهیدەکانیش ٩یان خوێندکاری زانکۆی سلێمانی بوون.

دواتر لە ٢٤ ی ٤ی ١٩٨٢دا یادی بۆردومانی قەڵادزێ کرایەوە و دواتر بوو بە خۆپیشاندان و راپەڕین لە ئەنجامدا دوو خوشک کە بە "خوشکە سنەوبەر و دایە ئامینە" ناسرابوون شەهید بوون و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون.
ئێستاش دوای ٥٠ ساڵ لە بۆردومانی ئەو شارە، هێشتا دانیشتووانەکەی بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاری و پڕۆژە و هەلی کارەوە دەناڵێنن و باس لەوە دەکەن، حکومەت بەپێی پێویست و خەبات و ماندووبوونی ئەو شارە بە تەنگ دانیشتووانەکەیەوە نەچووە.


رژێمی بەعس

رژێمی بەعس، ئەو رژێمەی بە دیکتاتۆر ناوی دەرکردووە، کە بووە هۆی ئەنجامدانی چەندین کۆمەڵکوژی و ئەنفال و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرامبەر بە کورد.

دەسەڵاتی رژێمەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٦٨ بۆ ٢٠٠٣ و لەو ساڵانەدا عێراق رووبەڕووی سەختی زۆر بووەوە، بە جۆرێک سیاسەتی رژێمەکە وایکرد لەگەڵ ئێرانی وڵاتی هاوسنووریدا ببێتە شەڕی و هەشت ساڵ لە شەڕ بەردەوام بوون.
ئێستاش بەشێکی زۆری هاوڵاتییانی عێراق کە لە سەردەمی رژێمی بەعسدا ژیاون، یادەوەرییە ناخۆشەکانی ئەو کاتەیان لە خەیاڵدایە، تەنانەت زۆرێک لە گەنجەکان کە لەو ساڵانەدا مێردمنداڵ بوون، ئازاری ئەشکەنجەکانی زیندان لە ناخیاندا ماوە و چەندان کەسی دیکە رۆژ بە رۆژ برینی لەدەستدانی کەسوکار و رۆڵەکانیان بەهۆی ئەو رژێمەوە دەکولێتەوە.


ئــەمڕۆ 48 ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ تێدەپەڕێت – Esta News

کوردیپێدیا - قەڵادزێ
Kurdipedia - Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Top Kurdistan Region Officials Mark Qaladze Bombardment, 49% OFFهـ.ئـ












گەلەری