سەردێڕ:

دوای ئەوەی نرخی دۆلار دابەزی؛ ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:03:24/04/2024

30340 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە، نرخی دۆلار بۆ خوار ١٤٧ هەزار دینار دابەزی، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەرە بە ١٤٧ هەزار دینار، لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی دۆلار بۆ خوارد ١٤٧ هەزار دینار دابەزی و ٥٠٠ دینار لە نرخەکەی کەمبووەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەلایەن بازرگانان و گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەکییەوە، بە تێکڕا زیاتر لە ٢٨٢ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی فرۆشراوە، کە ئەوەش بە بەرزترین ئاستی فرۆشی ئەمساڵ دادەندرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە زیاتر لە ٢٥٧ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش فرۆشراوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا هۆکارێکی سەرەکی دابەزینی بەهای دۆلارە و چاوەڕێش دەکرێت بەهاکەی زیاتر دابەزێت.













گەلەری