بەپێی داتایەکی ماڵپەڕی "سایکۆلۆجی تودەی" لە ٪١٥
بۆ ٪٢٠ی ئەو منداڵانەی ساڵانە لەدایک دەبن منداڵی هەستیار و عینادن و پەروەردەکردنیان
تا رادەیەک سەختترە لەوانی تر.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"، ئاماژە بە
چەند رێگایەک دراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵی هەستیار و عیناد، ئەوانیش:
- گفتوگۆیان لەگەڵدا بکە و نەرمونیانبە لەگەڵیان.
- رێگەیان بدە ئەزمونی هەستەکانیان بکەن و فێریانکە کە بوونی
هەستی جیاواز شتێکی ئاساییە.
- هەڵەکانیان بۆ دیاری بکە و لەبری ئەو هەڵەیە
جێگرەوەیەکیان پێبڵێ.
- پشوو درێژبە و کاتیان بدەرێ تا بە تەنیا بیر بکەنەوە.
- هەنگاو بە هەنگاو فێریانبکە بەسەر ترسەکانیاندا زاڵ
ببن.
- لە ماڵەکەتدا سوچێکی ئارام و پارێزراوی تایبەتیان بۆ
دروست بکە.