ساجی مریشك یەکێکە لە خواردنە بە تام و چێژەکان کە بە ئاسانی لەماڵەوە ئامادە
دەکرێت.
پێداویستییەکان:
سنگی مریشك یاخود ڕان بەپێی ئارەزوو
یەك بیبەری تون
یەك بیبەری سەوز
دوو پیاز
سێ تەماتە
کەرەوز بەپێی ئارەزوو
دوو پەتاتەی سورەوکراو
خوێ و بهارات و بیبەری ڕەش بەپێی ئارەزوو
دوو دەنك سیری وردکراو
نان
ئاوی یەك لیمۆ
شێوازی ئامادەکردنی:
سەرەتا مریشکەکە لەگەڵ خوێ و ئاوی لیمۆ بۆ ماوەی۲٠ خولەك بکوڵێنە و سووری بکەرەوە، دواتر شیبکەرە و لەتی بکە.
بیبەری تون و بیبەری سەوز، تەماتە، پیاز و کەرەوزەکە کەت بکە و سووریان بکەرەوە.
ئینجا هەموویان لەسەر نانەکە دابنێ، مریشک و پەتاتەکەش
دابنێ، نانەکە لول بکە و ئەگەر ئارەزووت کرد کەمێك دیوی دەرەوەی نانەکە سوور بکەرەوە
لەسەر تاوەیەكی گەرم و لەگەڵ سۆس و مایۆنیز پێشکەشی بکە.