بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
ئەمڕۆ لە شوێنی کارەکەت
کەسێکی گرنگ دەناسیت، هەوڵبدە بیر و بۆچوونەکانتی بۆ ڕوون بکەیتەوە، ئەو هاوڕا
دەبێت لەگەڵتدا و پشتگیریت دەکات.
گا 20/4 - 20/5
لەبەردەم ئەو ئاستەنگییانەی
کە لە ڕێگەکەتدا سەرهەڵدەدەن واز مەهێنە و بەردەوام بە لە پیشە سەرکەوتووەکەتدا، تا دەگەیت بەوەی کە دەتەوێت و لە ئامانجتدایە.
دووانە 21/5 - 21/6
لە ئەنجامی وەبەرهێنانەکانتدا
قازانج دەکەیت، پشت بە ڕاستییەکان دەبەستیت و بیر لەوە ناکەیتەوە کە تەنها بە
پشتبەستن بە هەستەکانت بڕیار بدەیت ئەمەش یارمەتیت دەدات زیاتر پرۆفیشناڵ
بیربکەتەوە.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
چالاکییەکی زۆرت هەیە
و کارێکی زۆر جێبەجێ دەکەیت لەماوەیەکی کەمدا، بەڵام پێش ئەوەی کارە کۆنەکەت تەواو
بکەیت هیچ کارێکی نوێ وەرمەگرە.
شێر 23/7 - 22/8
کەشی ئەمڕۆی رۆژەکەت
باش دەبێت و دانوستاندن و ڕاوێژکارییەکان ئاسان دەبن، ئەمە یارمەتیت دەدات بڕوای
زیاترت بەخۆت بێت و کارەکانت باشتر بکەیت.
فەریك 23/8 - 22/9
کۆبوونەوەی گرنگ
دەکەیت و ڕاوێژ بە کەسی بەتوانا دەکەیت کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لە بواری کارەکەتدا
هەیە، و ئەمەش پێگەی تۆ بەرز دەکاتەوە بۆ داهاتوویەکی باشتر و گەشتر.
تەرازوو 23/9 - 22/10
پێویست ناکات پشتگیری
لایەنە گوماناویەکان بکەیت دژی ئەو کەسانەی کە مافیان هەیە، بۆیە ئاگاداربە و رێگە
مەدە مافی هیچ کەسێک بخورێت.
دووپشك 23/ 10-21/11
وریابە و رێگە مەدە هیچ کەسێك بتخاتە دۆخێکەوە کە هەڵە بکەیت چونکە ئەوان
پلانیان ئەوەیە کە رێگە لە سەرکەوتنەکانت بگرێت و ببێتە مایەی توشبوونت بە ئاستەنگی.
كەوان 22/11 - 21/12
کاتەکانت لە شتی خراپ و بێسووددا بەسەر مەبە و سوودی لێ ببینە بۆ بەجێهێنانی
ئەو ئەرکانەی کە پێت دراون و سەرکەوتنی یەك لە دوای یەك بەدەست دەهێنیت.
گیسك 22/12 - 19/1
ئەمڕۆت بە سەلامەتی بەسەردەبەیت و هەموو شتەکان بە ئەرێنی روودەدەن و سەرقاڵی
پڕۆژەیەکی نوێ دەبیت و ئەنجامی باش و ویستراوت دەست دەکەوێت.
سەتڵ 20/1 - 18/2
هاوکاری کەسانی دیکە دەکەیت و دەگەیت بە خاڵی تێگەیشتن و رازیکردن، رەنگە
گەشتێك بکەیت یاخود کات لەگەڵ کەسانێك بەسەر دەبەیت کە دڵخۆشیت بە بوونیان لە ژیانتدا.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
کۆتایی بەو گرفتانە
دێت کە بوونەتە هۆی ئەوەی پارەیەکی زۆر لەدەست بدەیت و لەجیاتی ئەوە لە چەند رۆژی
داهاتوودا دەرگای نوێ بە رووتدا دەکرێتەوە و دەتوانیت قەرەبووی ئەو زیانانە
بکەیتەوە کە تووشت بوون.