ئەم نیشانانەی ناو دەم ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی شەکری خوێن

PM:02:24:21/05/2022

7636 جار خوێندراوەتەوە

دیاریکردنی بەرزی شەکر بەهۆی هەندێک نیشانەی بنەڕەتییەوە دەبێت، کە دیارترینیان دەرکەوتنیانە بەهۆی دەمەوە.

ماڵپەڕی هێڵس ڵاین، لە بابەتێکی تەندروستیدا کۆمەڵێک نیشانەی ئاشکراکردووە کە لە دەمدا دەردەکەون و بەرزی شەکری تیادا بەدیاردەکەوێت لە خوێندا، کە ئەمانەن:

١. وشکبوونەوەی دەم بە یەکێک لە نیشانەکان دادەنرێت، چونکە بەرزی شەکر لە خوێندا دروستبوونی لیک لەم دەکاتەوە.

٢. درەنگ چاکبوونەوەی برینی ناو دەم، چونکە بەرزی شەکر سیستەمی بەرگری جەستە کەم دەکاتەوە و وا دەکات درەنگتر برینەکان چاک ببنەوە.

٣. ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە کە دەرمانی دژە هەوکردن بەکاردەهێنن ئەگەری تووشبوونیان بە هەوکردن لە دەمیان یان زمانیان زیاترە، ئەم ڤایرۆسە لەسەر بە بەرزی شەکری خوێن لە لیکی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان خۆی دەژیێنێت.

٤. سووتانی دەم و زمان، ئەمەش کاتێکە کە نەخۆشەکە هەست دەکات زمانی سڕبووە و هەستی تامکردنی نەماوە.

٥. بۆنی ناودەمیش یەکێکە لە نیشانەکان، زۆربەی نەخۆشەکان بۆنەکەی بە بۆنلابەرەی پێڵاو ناودەبەن،  ئەمەش بەهۆی بەربزوونەوەی ئەو ترشانەوەیە کە جگەر دروستی دەکات لە خوێندا.

ر.ئ