کۆمسای نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بڵاوکردەوە

PM:09:32:20/05/2022

27948 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ کۆمسای نوێترین بەرهەمی خۆی کە ڤیدیۆ کلیپێکە بەناوی "سڵاو بێچ" لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

کۆمسای لە چەناڵی یوتیوبی خۆی ڤیدیۆکلیپی " سڵاو بێچ "ـی بڵاوکردوە.

تێکست و میلۆدی ئەم گۆرانییە تایبەتە بە "کۆمسای" خۆی، ئەڕێنجمێنت و دەرهێنانی لەلایەن "هادی مورادی"ـەوەیە.

کۆمسای لە دایکبووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، یەکێک بوو لە بەشداربووانی پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ لە کەناڵی NRT2، گۆرانییەکانی ماڵی دنیا ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە و زرمە لەساڵی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک بەرهەمی هونەریی تر.

ر.ئ