گەشتێکی ئاسایی
کۆمپانیای یونایتد ئێرلاینز بووە ئەزموونێکی مێژوویی بۆ سەرنشینەکانی، کاتێک
توانییان لە پەنجەرەی فڕۆکەکەوە دیمەنی هەڵدانی موشەکی "ئارتمیس ٢"
ببینن کە بەرەو مانگ بەڕێ کەوتبوو.
سەرنشینێک بە ناوی کیم ڤیدیۆیەکی ناوازەی
بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت موشەکەکە چۆن ئاسمانی بڕیوە، ئەمەش وەک
"هەلێکی تەنها یەکجار لە ژیاندا" وەسف کراوە.
ئەم گەشتە کە
لە ١ی نیسانی ٢٠٢٦دا ئەنجامدرا، بە هەماهەنگی لەگەڵ فڕۆکەوانەکە کەمێک ڕێڕەوی خۆی
گۆڕی تاوەکو سەرنشینەکان بتوانن لە باشترین گۆشەوە بینەری ئەم ساتەبن.
ڤیدیۆکە لە
ماوەیەکی کەمدا زیاتر لە ٤٠ ملیۆن بینەری هەبووە و تەنانەت ئاژانسی ناساش لە
کۆمێنتێکدا نوسیویەتی کە "ئەمە ڕێک دیمەنێکی پلە یەکە".
ئەرکی
"ئارتمیس ٢" یەکەم گەشتی مرۆڤە بۆ دەوروبەری مانگ دوای زیاتر لە ٥٠ ساڵ،
کە چوار ئاسمانەوان بۆ ماوەی ١٠ لەم گەشتەدا دەبن و دەچنە دەوری مانگ و دەگەڕێنەوە.
ئەم گەشتە
هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ سەر ڕووی مانگ لە ساڵی ٢٠٢٨ و دواتریش بۆ
هەسارەی مەریخ