بۆچی نابێت زیادەڕەوی لەبەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی بکرێت بۆ قژ؟

PM:10:01:19/05/2022

2868 جار خوێندراوەتەوە

زەیتی گوێزی هیندی یەکێکە لە زەیتە باش و بەسوودەکان بۆ قژ کە کاریگەری باشی دەبێت و دەبێتە هۆی نەرمبوونەوە و شێداربوونی سەرتاڵەکانی قژ، بەڵام ئەگەر زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانیدا بکرێت دەکرێت زیان بە قژ بگەیەنێت.

بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژە بەوەکراوە، ئەگەر زیادەڕۆیی بکرێت لە بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندیدا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی وشبوونەوەی سەرتاڵەکانی قژ لەجیاتی ئەوەی شێدار و نەرمی بکات.

ئەمەش بەهۆی ئەوەی چینە تەنکەکەی زەیتەکە وادەکات کونیلە وردەکانی ناو تاڵەکانی قژ دابخات کە لەرێگەیەوە ئاوی تێدەچێت، ئەوەش وادەکات ئەو شێدارییە وەرنەگرێت کە پێویستی پێیەتی ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی تاڵەکانی قژ و شکاندنی سەرتاڵەکان.