بەهۆکارێکی سەیر چەند دزێك ئەو پەیکەرانەی دزیویانە دەیگەڕێننەوە بۆ شوێنەکەی خۆی

PM:04:12:19/05/2022

1260 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هیندستان رۆژی پێنجشەممە ئاشکرایکردوە، چەند دزێك کۆمەڵێك پەیکەریان گەڕاندووەتەوە بۆ پەرستگایەك لە هیندستان، بەهۆی ئەوەی خەوی ناخۆشیان بینیوە.

راجیف کۆمار سینگ بەرپرسی پۆلیسی ناوخۆ وتوویەتی، شەوی ٩ی ئایار ١٦ پەیکەر لە پەرستگای بالاجی کە بۆ ٣٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە لە ناوچەی شیتراکۆت لە ویلایەتی ئەوتار برادێش دزرابوون، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "امارات الیوم"دا باسکروە.

لە رۆژی دواتردا پیاوی ئاینی ئەو پەرستگایە کەناوی ماهانت رامبالاك داس بووە سکاڵای لەلای پۆلیس تۆمارکرد دوای ئەوەی زانی پەیکەرەکان دزراون، کە بەهایان هەزاران رۆبیە دەبوو.

دوای هەفتەیەك لە دزینی پەیکەرەکان، رامبالاك داس جانتایەکی دۆزییەوە کە ١٣ پەیکەری لە کۆی ١٦ پەیکەر تێدابوو، لەگەڵ ئەوانەشدا نۆتێکی بەجێهێشتبوو کە تێیدا نوسرابوو، لەدوای دزینی پەیکەرەکان بە بەردەوامی خەوی ناخۆشیان بینیوە و نەیانتوانیوە بخەون بۆیە بڕیاریانداوە بیانگەڕێننەوە.