هاوسەرەکەی بێکهام: خۆ لاوازکردن مۆدەیەکی کۆنە و پێوەر نییە بۆ جوانی

PM:12:24:18/05/2022

3376 جار خوێندراوەتەوە

ڤیکتۆریا بێکهام هاوسەری دەیڤید بێکهام لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری Grazia ئاماژەی بە پێوەرەکانی جوانی کردووە کە لەم ساڵانەیی دواییدا گەشەیان پێدراوە.

ڤێکتۆریا وتوویەتی "خۆ لاوازکردن لە ئێستادا بووەتە مۆدەیەکی کۆن، بەڵام خانمی سەردەم جەستەی پڕ و قەڵەویان لەلا پەسەندە، لە ئێستادا زۆرینەی خانمان ئارەزوو دەکەن سمت و سنگێکی گەورەیان هەبێت".

هەروەک وتوویەتی "ئارەزووی لاوازبوون رێگەیەکی کۆنە.. پێموایە خانمانی ئێستا دەیانەوێت تەندروست و لاوازبن.. دەیانەوێت ست و مەمکیان گەورە بێت".

هاوسەرەکەی بێکهام پێی وایە ئەم گەشەسەندنە لە پێوەرەکانی جوانیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی بەهۆی کەرەنتینەوە لە مەیامی لە فلۆریدا ژیاوە و یارمەتیداوە بە جۆرێکی تر سەیری خانمانی ئێستا بکات.

ڤیکتۆریا دەڵێت "ژمارەیەکی زۆر لە خانمانی جەستە پڕم لە کەناراوەکانی مەیامی بینیوە، پۆشاکی زۆر لەبەرناکەن و زۆر بە متمانە بەخۆبوونەوە وێنەیەکی جوانی جەستەیان دەردەخەن".

ئەو خانمە تەمەن ٤٨ ساڵە رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا ئارەزووی سمتێکی بەرز دەکات، بۆ ئەوەش وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی دەستپێدەکات، کە لە هەفتەیەکدا پێنج بۆ شەش ڕۆژ لە هۆڵەکانی لەشجوانییە، چونکە دەیەوێت زیاتر لە جاران لەشولاری جوان دەربکەوێت.

ئ.ل