تەقینەوەکەی سلێمانی بەرهەمهێنانی زنجیرە درامایەکی دواخست

PM:12:31:12/05/2022

42764 جار خوێندراوەتەوە

شاڵاو عەلی- سلێمانی 

بەهۆی تەقینەوەی کافتریایەك شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی، کاری بەرهەمهێنانی درامایەك دواکەوت بۆ کاتێکی نادیار.

هونەرمەند لوقمان غەریب سینارست و دەرهێنەری دراماکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، "تەقینەوەی ناوکافتریاکە نزیکەی ٢٠ ملێۆن دیناری زیان گەیاندووە بە ئۆفیسەکەمان، کە "ناوەندی گاڤ"ـە بۆ بەرهەمهێنانی هونەری، کە بیناکەمان بەتەنیشت یەکترەوەیە لەگەڵ کافتریاکەدا".

وتیشی، "ئێمە لە خۆئامادەکردندابووین بۆ بەرهەمهێنانی دراماکە بەناوی تەم کە سی ئەڵقەیە، بەڵام ئەو تەقینەوەیە بووە هۆی دواخستنی کارەکە، چونکە ناوەندەکەمان شوینی خوێندنەوەی دەق و سیناریۆکە بووە لەگەڵ بەشداربووانی دراماکە، بۆیە تا کاتێکی نادیار بەرهەمەکە دوافەخەوێت".

دراماکە ناوی (تەم)ـە و لە سی ئەڵقە پێكدێت، هونەرمەند لوقمان غەریب کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دەدات.

شەوی ڕابردوو بەهۆی پەنگخواردنەوی غاز لە یەکێک کافتریاکانی شاری سلێمانی، دواتر تەقینەوەی ئەو غازە، ١٤ کەس برینداربوون، هەندێک لەو بریندارانەش تا ئێستاش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

No description available.

No description available.

No description available.