پێنج رێگە بۆئەوەی منداڵەکەت زیاتر چێژ لە جەژن ببینێت

AM:09:57:02/05/2022

2584 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەندە منداڵان ئەو چینەن کە زۆرترین چێژ و خۆشی لە جەژن دەبینن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت دایکان و باوکان رۆڵی زیاتریان هەبێت تا منداڵەکانیان والێبکەن بتوانن کاتێکی خۆش لە نزیك خێزانەکەیان وەربگرن و تەنها ئامانجیان چوونەدەرەوە نەبێت.
بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕی " thenationalnews" ئاماژەی بە پێنج رێنمایی کردووە کە دەبێت هەموو دایك و باوکێك بیانزانن تا بتوانن گرنگی نزیکی لە خێزان و کاتبەسەربردن لەگەڵیاندا نیشانی منداڵەکانیان بدەن، ئەوانیش:
١. وا لە منداڵەکەت بکە یارمەتیت بدات بۆ ئامادەکردنی سفرەی جەژن و دانانی نوقڵ و شیرینی و پێدانی نوقڵ بە میوانەکان.
٢. بەیەکەوە ماڵەکە برازێننەوە تا کەشی ماڵەوە ببێت بە شوێنێکی خۆش و جیاواز بێت لە رۆژەکانی دیکە.
٣. بۆ ئامادەکردنی خواردنەکان داوای یارمەتی لە منداڵەکەت بکە و بەیەکەوە ئامادەی بکەن.
٤. دیاری جەژن یان جەژنانە لەبیر مەکە بۆ منداڵەکەت.
٥. بیبە بۆ سەردانی باپیر و داپیرە و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەتان تا درك بە گرنگی سەردانکردن و پەیوەندی خێزانی بکات.