ئینستاگرام کێشەی تێکەوت

AM:11:12:29/01/2022

732 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی داون دیتێکتەر، کە پێگەیەکی بەناوبانگی چاودێریکردنی کاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە رایگەیاند، بەکارهێنەرانی پلاتفۆڕمی ئینستاگرام لە چەند وڵاتێکی جیاوازدا رووبەڕووی کێشەبوونەتەوە.

ماڵپەڕی داون دیتێکتەر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کێشانەی لە کاری ئینستاگرامدا دروست بوون لە هەریەک لە ئەمریکا و بەریتانیا و کەنەدا و روسیا و ئۆکرانیا درکی پێکراوە، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە زۆربەی بەکارهێنەران گلەییان لەکێشەکانی کاری پلاتفۆڕمەکە کردووە لەکاتی چوونەژوورەوە بۆ ناو هەژمارەکانیان.

ئینستاگرام پلاتفۆڕمێکی بێبەرامبەرە بە ٣٢ زمان بەردەستە بۆ هاوبەشکردنی وێنە و ڤیدیۆکان لەگەڵ پێکهاتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە کارەکەیدا و رێگە دەدات وێنە و ڤیدیۆکان و بەکارهێنانی فلتەرەکان بڵاوکردنەوەی لەژمارەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەشەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٠وە خراوەتەکار و لە ساڵی ٢٠١٢دا کۆمپانیای فەیسبووک (مێتا) بە بڕی یەک ملیار دۆلار کڕییەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، بەھۆی گرفتێکی ھونەرییەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وئینستاگرام و واتسئەپ بۆ ماوەی زیاتر لە شەش کاتژمێر لەکارکەوتن و بە زیانێکی مادی زۆر بەرکۆمپانیای فەیسبووک کەوت.