بزانە مێژووی بیرۆکەی شێرەبەفرینە بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟

AM:11:46:23/01/2022

3064 جار خوێندراوەتەوە

زۆر قورسە کە ئەم دابونەریتە کۆنە هەیە و ئێمە هیچی لەسەر نازانین، هەروەها نازانین لەکوێوە هاتووە، بۆ هەزارەها ساڵ منداڵ و گەنج و پیریش بەفر کۆدەکەنەوە و دەیکەن بە شێرەبەفرینە و کڵاو و جلی لەبەردەکەن.

ماڵپەڕی " یۆر هۆڵیدەی لایتس" باسێکی کورتی مێژووی بیرۆکەی دروستبوونی شێرەبەفرینە دەکات و دەڵێت:

مێژووی تەواوی دروستبوونی شێرەبەفرینە زۆر روون نییە، بەڵام مێژوونووسێک بەناوی "Bob Eckstein" لەکتێبێکدا بەناوی " مێژووی شێرەبەفرینە" دەریدەخات کە لە کتێبە کۆنەکاندا بەتایبەت لە کتیبێکدا بەناوی "Book Of Hours" وێنەی شێرە بەفرینە کێشراوە.

کتێبەکە ساڵی ١٣٨٠ نوسراوە ئێستاش لە کتێبخانەی نیشتیمانی لە هۆڵندا پاریزراوە، لەکتێبەکەدا وێنەیەک دەردەکەوێت، کەشێرەبەفرێنەیەکە و لەتەنیشت ئاگرێکەوە وەستاوە و کڵاوێکی لەسەردایە، بەڵام مانا و ئاماژەی وینەکە زۆر روون نییە.

شایەنی باسە زۆربەی کات شێرەبەفرینە بەمانایی دەربڕینی خۆشی و شادی بینیە ودەیانەوێت هەستەکانیان لەڕووی دروستکردنی ئەمەوە دەرببڕن.

ر.ئ

 

Q&A: Bob Eckstein

snowman