بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ
میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و
بڵاویدەکاتەوە.
كاور
21/3 - 19/4
دەبێت
ئەمڕۆ واز لە خوو خراپەکانت بهێنیت، هەموو سنوورەکان بشکێنە کە رووبەڕووت دەبێتەوە،
بۆ ئەوەی رێگەیەکێ نوێ بۆخۆت بدۆزیتەوە.
گا 20/4 - 20/5
ئەمڕۆ
بیرۆکەکانت زۆرن بەڵام دەبێت سەبربگریت بۆ
ئەوەی بیرۆکەیەک دیاری بکەیت و سەرنجی بخەیتە سەر.
دووانە 21/5 - 21/6
ئەم
چەند مانگەی پێشوو متمانەت بەخۆت لەدەستداوە، بەڵام هەمووشتێک باش دەبێت لەم مانگەدا.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
هەست بە خەمباری و خۆبەدەستەوەدان دەکەیت، ئامۆژگاری
دەکەین ئەو بیرۆکە نەرێنیانە لەمیشکت دەربکەیت، هیچ ترسێک لەسەر هەست و هیواکانت نەبێت،
بارودۆخت ئارامە.
شێر 23/7 - 22/8
هەستێکی
گۆشەگیری ئەمڕۆ وزە و توانات لێ دەسەنێتەوە، دەبێت بزانیت دەبێت کەسایەتی خۆت بهێڵیتەوە
و لەدەستی نەدەیت.
فەریك 23/8 - 22/9
هەست دەکەیت شتێک بەربەستە لەبەردەم هێز و تواناتدا،
لەوانەیە پێگەیەکی گرنگت دەستبکەوێت، یان دەست بکەیت بە پرۆژەیەک کە نزیکت بکاتەوە
لە ئامانجەکانت.
تەرازوو 23/9 - 22/10
ئەمڕۆ
لەوانەیە کەسێک توڕەت بکات چونکە تۆ گرنگی پێنادەیت، کاتی پێویست لەبەردەستدایە بۆ
گەرانەوە بۆ رابردوو و سوود وەربگرتن لێی.
دووپشك 23/ 10-21/11
گۆڕانکاری
زۆر روویانداەوە لەژیانتدا، ئێستا کاتی ئەوە نییە خۆت بگونجێنیت لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەدا؟
لەوانەیە گۆڕانکارییەکان لەشوێنی ئێشەکەت بێت یان ماڵەوە.
كەوان 22/11 - 21/12
ئەمڕۆ
بۆ ماوەیەکی درێژ دەتوانیت پشووبدەیت بەهۆی ئەو ئیش و کارە سەختانەی کە لەماوەی
رابردوودا ئەنجامت داوە.
گیسك 22/12 - 19/1
ئەمڕۆ
لە بەرژەوەندی تۆدا نابێت تەنانەت بە تووڕەییەوە لەخەو هەڵدەستیت، کەس ناتوانێت قسەت
لەگەڵ بکات.
سەتڵ 20/1 - 18/2
ژیانت
پڕێتی لە رووداوی باش لە تەنیشت بواری هونەری و هەسەتەکانتەوە، دوودڵ مەبە لە
دۆزینەوەی هاوڕێی نوێ.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
تۆ کارامەیت و بە
دڵنیایەوە سەرنجی ئەو کەسە رادەکێشیت کە گرنگی پێدەدەیت.
ر.ئ