ژنێكی نەزۆك کە پزیشكەکان لێی بێهیوابوون بەڕێگەیەکی سەرسوڕهێنەر دووگیان بوو

PM:03:59:22/01/2022

73868 جار خوێندراوەتەوە

بەکارهێنەرێکی "تیك تۆك" بەناوی راش سۆلیڤان لەڕێگەی هەژمارە تایبەتییەکەیەوە چیرۆکی ئەو تاقیکردنەوە جیاوازەی گێڕاوەتەوە کە توانیویەتی دووگیان ببێت لەکاتێکدا پزیشکەکان بێهیوایان کردووە و پێیان وتووە نەزۆکە و هەرگیز منداڵی نابێت.

لە وردەکارییدا سۆلیڤان ئاشكرایکردووە پزیشكەکان تەنها یەك رێنماییان پێداوە ئەویش بریتی بووە لە وەرگرتنی چارەسەر بە خواردن، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤"دا باسکراوە.

بۆیە هاوسەرەکەی دەستی کردووە بە گەڕان بەدوای ئەو خواردنانەدا کە یارمەتی دەدات هاوسەنگی هۆرمۆنەکانی بکاتەوە، رۆژانە بۆی دروست کردووە.

هەروەها لیستی ئەو خواردنانەی بۆداناوە کە دەبێت لەگەڵ قۆناغە جیاوازەکانی سووڕی مانگانەدا بیانخوات.

دوای ئەم ماوەیەش ئەو دوو هاوسەرە ئاشکرایان کردووە کە چاوەڕوانی لەدایكبوونی منداڵەکەیانن، لە ئێستاشدا تۆم ئەو ژەمانە بۆ هاوسەرەکەی دروست دەکات کە بە هێندەی قەبارەی منداڵەکەیە لە سکیدا.

بەم جۆرەش کۆتایی بە نەهامەتی ئەو دوو هاوسەرە هات و لە ئێستادا لە چاوەڕوانی هاتنی یەکەم منداڵیانن.