بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینیی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
کاور 21\3 - 19\4
رۆژەکانی داهاتوو ئاسان
نابێت بۆت لەڕووی ماددییەوە، رووبەڕووی گرفتی توند دەبیتەوە، بەڵام لەڕاستیدا دەتوانیت
بە ژیریت رووبەڕووی ئەم گرفتە ببیتەوە و تێی بپەڕێنیت.
گا 20\4 - 20\5
ئارەزوو دەکەیت کۆنترۆڵی هاوبەشی ژیانت بکەیت و تەنها بۆخۆت ئەمەت پێویستە،
ئەمە وادەکات دەورووبەرەکەت بێزارببن و
ئارەرزوو نەکەن لە نزیکت بمێننەوە بەتایبەت هاوبەشی ژیانت کە دەتەوێت وەك سێبەرەکەت
هەموو کاتێك لەگەڵتدا بێت.
دووانە 21\5 - 20\6
وەرزشکردن زۆر گرنگە و یارمەتیت دەدات بتوانیت بەشێوەیەکی باشتر کارەکارەنت
بکەیت و باشتر بیربکەیتەوە و فشارەکان لە سەر خۆت کەمبکەیتەوە.
قرژاڵ 21\6 - 22\7
دەبێت کاتی کارکردن و پڕۆژەکانت رێكبخەیت، بۆئەوەی لەدواتردا تووشی گرفت نەبیت
و کارەکانت ئاڵۆز نەبن، چونکە لە ماوەی داهاتوودا دۆخەکە دەگۆڕێت و لە قازانجی تۆدا
نابێت.
شێر 23\7 - 22\8
رووبەڕووی هەندێك قورسایی دەبیتەوە لە شوێنی کارەکەت و دەتوانیت بە سەرکەوتوویی
تێی بپەڕێنیت و پێویستت بە کەمترین هەوڵە لەو بوارەدا، چونکە زیرەك و بەتوانایت و
بەختیش یاوەرت دەبێت.
فەریک 23\8 - 22\9
رووبەڕووی دۆخێکی ماددی قورس دەبیتەوە، باشتروایە لەم ماوەیەدا دەست بە کارکردن
نەکەیت لەسەر هیچ پڕۆژەیەك بەر لەوەی ئەو ئەرکانە بەجێبهێنیت کە کەوتوونەتە سەر شانت.
تەرازوو 23\9 - 22\10
پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باشە و مەهێڵە هیچ کەسێك بکەوێتە نێوانتانەوە
و پەیوەندیتان تیكبدات، چونکە بەو جۆرە نێوانتان تێكدەچێت.
دووپشک 23\10 - 21\11
بارودۆخت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت ئاسایی دەبێتەوە ئەمەش بەهۆی ژیری و گەورەیی
تۆوەیە، هەروەها هاوبەشی ژیانت لەمەدا هاوکاریت دەکات چونکە لەو دۆخە تێدەگات کە
تۆی تێدایت.
کەوان 22\11 - 21\12
کۆتایی بە گرفتە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان دەهێنیت، هەست بە ئارامی دەکەیت
و لە رۆتینی دووبارە دەردەچیت و هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەیت.
گیسک 22\12 - 19\1
خۆت تووشی هیچ گرفتێکی ناخۆش و بێسوود مەکە، چونکە ئەمە تەنها زیانت
پێدەگەیەنێت و هیچ سوود یان قازانجێکت بۆ ناگەڕێنێتەوە.
سەتڵ 20\1 - 18\2
دووربکەوەرەوە لە هەموو ئەو شتانەی کە تووشی غەمباری یان نیگەرانیت دەکەن،
چونکە پێویستت بەوەیە ئەمڕۆ دوورببیت لەسترێس تا بڕیاری هەڵە نەدەیت.
نەهەنگ 19\2 - 20\3
دۆخی پیشەییت خراپ دەبێت و هەست بە دوودڵی دەکەیت چونکە ئەو بڕیارەی دەبێت
بیدەیت ئاسان نیە، چونکە کاریگەریی لەسەر داهاتوو دەبێت.