گیپە یەکێکە لەو
خواردنانەی زیاتر لە کەشی سارددا دەخورێت و خەڵکێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن، دەتوانرێت
بە جیا لەگەڵ سەروپێ ئامادەبکرێت.
کەرەستەکانی:
ورگی ئاژەڵ
"پاککرابێت"
برنجی خڕ "یەک گیپە
نیو پەرداخ برنجی دەوێت"
خوێ و زەیت بەپێی ئارەزوو
گوێز و بادەم و کشمیش
قیمە
ئاڵەتی ڕەش و مێخەکی نەکوتراو
زەردەچەوە و دەرمانی سەروپێ
پیاز
ئاو
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا قیمەکە لەناو ڕۆندا
لەگەڵ پیاز سوری دەکەینەوە و ئاڵەت و خوێی تێکەڵ دەکەین.
بادەم و کشمیش و گوێزەکە
لە ناو تاوەیەکی بچوکدا لە بڕێک ڕۆندا سوری دەکەینەوە.
برنجەکە دەشۆینەوە و زەردەچەوە
و بەهاراتی سەروپێ و مێخەک و ئاڵەتی ڕەشی تێکەڵدەکەین، دواتر ورگەکە بە مقەست یاخود
چەقۆ کەرت دەکرێت و لاکانی دەدورێتەوە تەنها کونێکی بچوک دەهێڵرێتەوە، بۆ ئەوەی
برنجەکەی تێبکرێت.
برنجەکە بادەم و کشمیش
و گوێز و قیمە سورکراوەکەی تێدەکرێت، بۆ هەر گیپەیەک نیوەی برنجی تێدەکرێت تا لەناو
ورگی ئاژەڵەکەدا برنجەکە جوان خۆی بکێشێت و تۆپەڵ یان ڕەق دەرنەچێت، پاشان سەرەکەی
دەدورینەوە.
ئاوی بۆ دەکوڵێنی و زەردەچەوە
و کەمێک خوێ و بەهاراتی سەروپێی تێدەکرێت، پاشان بە هێواشی گیپەکان دەکرێنە ناوی،
لەسەر ئاگرێکی بەهێز دەبێت تا دەکوڵێت، کاتێک هەست کرد گیپەکان نەرمبووە و کوڵاوە
لەسەر ئاگر دادەگیرێت.
بۆ زانینی کوڵاوی گیپەکان
(بە پەنجەیەک کەمێک فشار بخەرە سەر گیپەکە ئەگەر دەستت چوو بە ناویدا واتە کوڵاوە
و جیڕی نەماوە)، لەدوای کوڵانی لەناو ئاوەکە دەربهێنرێت تا برنجەکەی ناوی زۆر نەرمنەبێتەوە،
لە کۆتاییدا ئامادەی خواردن دەبێت.
ئ.ل