سەمون یەکێکە لە
هەویرەمەنییەکان کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی خواردن دەکەن، بۆئەوەی زیاتریش چێژی لێ
ببینن دەتوانن لەماڵەوە ئامادەی بکەن و بە گەرمی بیخۆن.
خانمە چێشتلێنەر تارا
ئەمین لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووك بەمجۆرە ئاماژەی بە شێوازی ئامادەکردنەکەی
کردوە:
کەرەستەکان :
یەک کیلۆ ئارد
پەرداخێك شیری شل
کەوچکێك خوێ
دوو کەوچک شەکر
دوو کەوچکی گەورە کەرە
یەک قاڵب خەمیرەی تەڕ
نیو کیسە بەیکینگ پاودەر
ئاوی شلەتێن بەپێی پێویست
دوو کەوچک ڕۆنی زەیت
ماست و شیر و کەمێك زەعفەران
بۆ ڕوەکەی
پەنیر و دەنکیك گڵۆبەڕۆژە
و کونجی بۆ ڕوەکەی
دروستکردنی :
ئاو و شەکر و خەمیرە تێکەڵ
دەکرێت پاشان ڕۆنی زەیت و خوێ ئارد و بەیکینگ پاودەری تێدەکرێت و تێکەڵ دەکرێت و کەمێك
دەشێلدرێت.
کەرەکەی تێدەکرێت جوان
بۆ ماوەی ١٠ خولەک دەشێلدرێت تا کەرەکە بەجوانی تێکەڵ دەبێت دادەنرێت تا ھەڵ بێت.
پاشان دەکرێتە گونکی
بچوک دروست دەکرێت .
ماست و شیر یان ئاو دەگیرێتەوە
لەگەڵ کەمێك زەعفەران بەفڵچە بۆ ڕوەکەی.
پەنیرو کونجی و دەنکی
گڵۆبەڕۆژە بۆ ڕوەکەی دادەنرێت تا جارێکی تر ھەڵ بێت.
فڕنەکە گەرم دەکرێت لەسەر
٢٥٠ پلەسەرو خواری فڕنەکە دادەگیرسێ دەبرژێنرێت.