پێشبینی بابا ڤانگا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکراکرا

PM:07:32:06/12/2021

308264 جار خوێندراوەتەوە

بابا ڤانگای نابینا و فاڵگر و پێشبینیکەری بولگاری، توانایەکی بێوێنەی هەبووە لە بینینی داهاتوودا بە جۆرێک بەشێکی زۆری خەڵک لە جیهاندا بڕوایان بە پێشبینییەکانی هەیە، هەرئەو بوو پێشبینی ڕووداوەکەی ١١ی ئەیلولی ٢٠٠١ و تسۆنامییەکەی دەریای هیندی ٢٠٠٤دا کردبوو، جگە لەوانە پێشبینییەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکراکراوە.

ئەگەرچی ئەو ژنە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، بەڵام هێشتا پێشبینییەکانی بوونەتە جێگەی باسی خەڵکی لە سەرانسەری جیهاندا، هەربۆیە ماڵپەڕی عەرەبییە پێشبینییەکانی ئەو ژنە فاڵگرەی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ خستووەتە ڕوو.

سوزان تایلۆر کەسێکی نزیکی بابا ڤانگا رایگەیاندووە ئەو ژنە چەند ساڵێک پێش مردنی پێشبینییەکانی بۆ ساڵەکانی داهاتوو خستووەتە ڕوو، کۆمەڵێک پێشبینی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکراکردووە، ئەوانیش:

یەکەم: بەگوێرەی بابا ڤانگا لە ساڵی نوێدا بەشێک لە وڵاتانی جیهان بەدەست وشکە ساڵییەوە دەناڵێنن و ڕێژەی ئاو کەمدەبێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا هەندێک لە وڵاتانی تر بەدەست لافاو و باوبۆرانەوە دەناڵێنن.

دووەم: زانایان ڤایرۆسێکی نوێی مەترسیدار دەدۆزنەوە، کە هۆکاری مردنی مرۆڤ و ئاژەڵێکی زۆر دەبێت.

ئەم ژنە پێشبینییەکانی بۆ ساڵانی داهاتوو بووەتە جێگەی نیگەرانی ئەو کەسانەی بڕوایان بە پێشبینییەکانی هەیە.

لە ژیانیدا پێشبینی زۆر بەسەرھات و کارەساتی ترسناکی کردووە لە سەرئاستی جیھان لە ٨٥٪‏ پێشبینیەکانی ھاتووەتە دی، هەر ئەمەش وایکردووە ببێتە مايەی گرنگیپێدانی زۆربەی سەرۆک و وڵاتانی جیھان، زۆربەی زۆری پێشبینییەکانی لە چوارچێوەی مردن و جەنگ و کاره‌ساتی سروشتیدا بووە، دیارترین پێشبینی ئەم جادوگەرە پێی وابووە لە ساڵی ٥٠٧٩ داهاتووی مرۆڤ دیاری دەکرێت و ژیان کۆتای پێدێت.

ڤانگيليا بانديفا غوشتيروفا ناسراو بە داپیرە ڤانگا یان بابا ڤانگا ئافرەتێکی نابینای نەخوێندەوار بوو لە ساڵی ١٩١١ لە وڵاتی بولگاریا لە دایک بووە، لە خێزانێکی ھەژار پەروەردە بووە و نەچووەتە خوێندنگە، لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا توشی رووداوێکی سەیر بوو کاتێک بۆ ماوەی چەند رۆژێک ديار نامێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ، دوای دەرکەوتنی گێرایەوە کە توشی گێژەڵۆکە و گەردەلولێکی گەورە بووە و خۆڵێکی زۆر چووەتە چاویەوە و بووەتەھۆی کوێربوونی، لەو کاتەوە بووەتە پێشبینیکەر و فاڵگر، بەوهۆیەشەوە ناوبانگی جیھانی دەرکردووە هەر بەو جۆرە ماوەتەوە تاکو لە ساڵی ١٩٩٦ لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

ئ.ل