نیشانەکانی هەوکردنی لەوزەتێنەکان لە منداڵدا

PM:06:09:06/12/2021

14752 جار خوێندراوەتەوە

هەوکردنی لەوزەتێنەکان لە منداڵ گرفتێکی تەندروستیی باوە و دوای چەند هەفتەیەک و بە وەرگرتنی چارەسەر منداڵ باش دەبێتەوە، زیاتر بەهۆی هەڵامەت و ئەنفلۆوەنزاوە توشیدەبن.

ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لە بابەتێکی تەندروستیی تایبەت بە منداڵ ئاماژەی بە دیارترین نیشانەکانی هەوکردنی لەوزەتێنەکان کردووە لە منداڵ، ئەمەش بۆ ئەوەی باوان بەهەڵە چارەسەری منداڵەکەیان نەکەن و گرفتەکەیان بزانن، نیشانەکانیش بریتین لە:

یەکەم: هەستکردن بە گرژی جەستە و ئارەقکردنەوە.

دووەم: کۆکەی توند.

سێیەم: تا

چوارەم: ئازار لە روخسار و قورگدا.

پێنجەم: دەنگ گیران و تێکچوونی تۆنی دەنگ.

شەشەم: ئازارێکی سوک لە جەستەدا.

حەوتەم: سوربوونەوە و ئاوسانی لەوزەتێنەکان.

هەشتەم: داکەوتنی چاو و بێهێز دەرکەوتنی چاو.

نۆیەم: پژمینی بەردەوام.

ئ.ل