رەنگە لەلای زۆرکەس ئەو پرسیارە دروست بووبێت کە
چۆن ژنێك دەتوانێت هەموو سەرنج و بیرکردنەوەی پیاوێك بۆلای خۆی رابکێشێت، وەڵامی ئەمەش
لە چەند خاڵێکدایە.
ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" لە بابەتێکدا
ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو تایبەتمەندییانەی خانمان کردووە کە سەرنجی پیاوان بەرەو لای
خۆیان رادەکێشن، بەم جۆرە:
- گرنگیدان بە دیمەنی دەرەوەیان لە ڕووی
جوانی و جلوبەرگەوە، بەڵام بەبێ زیادەڕۆیی کردن، بەڵکو تەنها پێویستە دەکات رێكپۆش
و پاك و جوان دەربکەون بەبێ ئەوەی سروشتی خۆیان بگۆڕن.
- سەربەخۆیی و بەهێزی کەسایەتی، یەکێکە لەو
تایبەتمەندییانەی کە سەرنجی پیاوان رادەکێشێت.
- دەنگی نەرم و تۆنی نزم لەکاتی قسەکردندا
یەکێکی دیکەیە لەو تایبەتمەندییانەی کە پیاوان ئارەزووی دەکەن.
- پێکەنین و رووخۆشبوون، یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین
تایبەتمەندییەکان.
- ئەو ژنەی کە پشتگیریی ماددی و مەعنەوی
پیاوان دەکات زیاتر جێگەی سەرنج و ویستە.
- ئەو ژنەی کە گوێگرێکی باشە بەردەوام جێگەی
سەرنجی دەورووبەرەکەیەتی چونکە وادەکات بەرامبەرەکەی هەست بە ئارامی بکات لەگەڵیدا.
- ئەو ژنەی کە مەودای ئازادی دەدات بەو پیاوەی
کە لە ژیانیدایە، زیاتر ویستراو و سەرنجڕاکێشە چونکە پیاوان ئارەزوو ناکەن ببەسترێنەوە
و ئازادیان لێبسەندرێتەوە.
- ئەو ژنەی کۆمەڵایەتییە و تێکەڵ دەبێت و بە وزە و چالاکییەوە مامەڵە دەکات.