وێنە.. کچە ناوبژیوانێک بەهۆی جلەکانییەوە لە کارەکەی دورخرایەوە

PM:07:19:29/11/2021

45288 جار خوێندراوەتەوە

کچە ناوبژیوانی تونسی سەمەر حوسنی بەهۆی جلەکانییەوە کە تێیدا شێوازی جەستەی بە ئاشکرا دەردەکەوێت، لە کاری ناوبژیوانی دوورخرایەوە.

سەمەر حوسنی کچە ناوبژیوانی تونسی لەئێستادا بووەتە جێگای باسی میدیاکانی ڕاگەیاندن و وێنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیوە، بەهۆی ئەوەی وەک ناوبژیوانی یارییەکی خولی پلە یەکی تونس دیاریکراوە، لە کاتێکدا خۆی پلە سێیە.

لەگەڵ ئەوەشدا لە کاتی راهێنان و کارەکەیدا وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە بۆ کارەکەی ئەو گونجاو نییە، ئەمەش جگە لە کاردانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە هۆی ئەوەی لە کارەکەی دوربخرێتەوە.

سەمەر حوسنی تەمەنی ١٩ ساڵە و ئەرکی لە ناوبژیوانی یارییەکاندا وەک ناوبژیوانی یاریدەدەرە نەک ناوبژیوانی سەرەکی، بۆ ماوەی سێ ساڵە بەشداریی لە خولەکانی ناوبژیوانی کردووە و هاتووەتە ناو جیهانی ناوبژیوانیەوە کاتێک بۆ یەکەمین جار تاقیکردنەوەی ئەنجامدا، وەک یەکێک لە ناوبژیوانەکانی پلە سێ دیاریکرا کە نزمترین ئاستی ناوبژیوانانی تۆپی پێیە لە یەکێتی تۆپی پێی تونسدا.

بەرپرسێک لە دەستەی ناوبژیوانانی وڵاتی تونس ڕایگەیاند، ئەو کچە تاقیکردنەوەکانی تایبەت بە ئاستی دووەمی ناوبژیوانی ئەنجامنەداوە و ناتوانێت هیچ یارییەکی فەرمی بەڕێوەببات، ئاشکراشیکرد، ئەو کچە بەهۆی شێوازی جەستەی و بڵاوکردنەوەی چەندین وێنەی نەشیاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڕیاردراوە لە کارەکەی دووربخرێتەوە.

سەمەر لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە خولیای کاری ناوبژیوانی بووە ،توانیویەتی سەرپەرشتیی ١٠ یاریی پاڵەوانییەتی لاوان بکات.

یەکێک لە قسەکانی کە لە هەژمارەکانی خۆی لە ئینتەرنێت بڵاویکردووەتەوە و کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە وتوویەتی "من شانازی بە شێوازی جەستەی خۆمەوە دەکەم و بەهیچ شێوەیەک لە سەرپەرشتیکردنی یاری پیاوان ناترسم چونکە پشت بە توڕەیی و شارەزایی خۆم دەبەستم لە یاریەکاندا".

الحكمة الحسناء سمر حسني هتنور ماتش الأهلي القادم.. اتفرج - البشاير كوتش

الحكمة التونسية سمر حسني تشعل مواقع التواصل الاجتماعي بصور مثيرة

خليجي نيوز | من هي الحكم التونسية سمر حسني التي هوست المواقع بجمالها -صور | خليجي نيوز

ئ.ل