بۆچی خانمان کاتێك جلی کورت لەبەردەکەن لە زستاندا سەرمایان نابێت؟

PM:01:31:28/11/2021

36572 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەك کە لە گۆڤاری بەریتانی بۆ زانستی دەروونی کۆمەڵایەتی ئەنجامدراوە ئەو هۆکارەی ئاشکراکردووە کە وادەکات ژنان لە وەرزی زستاندا هەرچەندە جلی کورت یان تەنك لەبەردەکەن.

لەو بارەیەوە یەکێك لە بەشداربووانی توێژینەوەکە بەناوی رۆکسان فیلیچ ئاشكرایکردووە، ئەو ژنەی کە لە شەوێکی سەرمادا جلێکی کورت لەبەردەکات زیاتر گرنگی بە دیمەنەکەی دەدات لەبەردەم کەسانی دیکەدا بۆیە تەرکیز ناخاتە سەر سەرمابوونەکەی، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الیوم السابع"دا باسکراوە.

لەم توێژینەوەیەدا زانایان سەلمێنراوێکی شینیان بەکارهێناوە، کە لەسەر ئەو بیرۆکەیە کاردەکات "کەسێك تەرکیزی لەسەر ئەوەیە کە چۆن دەردەکەوێت"، ئەمەش وادەکات گوێ بەوە نەدات برسییە یان سەرمایەتی، ئەمەش ئەوە رووندەکاتەوە کە بۆچی زۆرینەی خانمان جلی کورت و هاوینەیی لەبەردەکەن لە زستاندا و سەرماشیان نابێت.

ئەم توێژینەوەیە پشتی بە کۆمەڵێك ژن بەستووە لە فلۆریدا، کە ماوەی پێنج شەو لەدەرەوە وەستاون لە کاتێکدا پلەی گەرما ٤ بپلەی سەدی بۆ ١٠ پلەی سەدی بووە، و لێیان پرسیون کە تاچەند هەست بە سەرما دەکەن.

لە ئەنجامدا توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، ژنان تەرکیزیان لەسەر شێوەی جەستەیانە و گرنگی بەوە دەدەن لە دەرەوە جوان و سەرنجڕاکێش دەربکەون بۆیە لەو کاتەدا هەستکردن بە سەرما پشتگوێ دەخەن.