وێنە..ئەو دوو منداڵەی بە روخساری تەمەنی پیر لەدایک بوون

PM:09:05:27/11/2021

6012 جار خوێندراوەتەوە

کیشاڤ و ئەنجالی کومار، خوشکوبرایەکی هیندی بوون، بەهۆی دوو حاڵەتی تەندروستیەوە دەیاناڵاند کە"Cutis Laxa and Progeria" ناسراوە ، والە ڕووخسار دەکات پیر دەرکبەوێت لەچاو تەمەنە کەمەکەیدا.

ماڵپەڕی"ئۆدیتی سێنتراڵ" بەم جۆرە باسی چیرۆکی ئەم دوومنداڵە دەکات:

ئەم خوشک و برایە لە ساڵی ٢٠١٦ دا ناویان بە " بێنجیمەم بەتن" چووە مانشێتی هەواڵەکانەوە، بەوەی وەک ئەو فلیمە کە تیادا ئەکتری بەناوبانگ "برات بیت" بە تەمەنێکی گەورەوە لەدایک دەبێت و تیادا لە پیاوێکی ٧٠ ساڵە دەچێت.

"ئەنجەلی" ئەو کات تەمەنی حەوت ساڵان بوو، هەروەها برا بچووکەکەی تەنیا ١٨ مانگ بوو بەڵام هەردووکیان ڕووساریان لە مرۆڤێکی بەتەمەن دەچوو.

ئەم حاڵەتە نەک تەنیا پێستیان چووبوو بەتەمەندا و پەڵەی پێوەبوو، بەڵکو ئازاری جومگە و ئێسکیان هەبوو کە ئاسایی ئەمانە پەیوەندیان بە تەمەنی زۆرەوە هەیە.

نەک تەنیا بە ئازاری ئێسک وجومگەوە دەیاناڵاند بەڵکو بووبوونە جێی توانج و گاڵتەپێکردنی منداڵانی ناوچەکە و چەندین نازناویان لێنابوون.

بارودۆخی خراپی باری دارایی خێزانەکە رێگەی نەدا کە چارەسەریان بۆ بکرێت و پزیشکەکانیش وتیان تەنیا لەدەرەوەی وڵات دەتوانرێت چارەسەریان بۆ بکرێت.