بەگشتی زۆربەی جۆری
هەنگەکان بۆ دەستکەوتنی مادەی خۆراکی لە هەڵاڵە و شیلەی گوڵ دەخۆن، بەڵام هەندێ
هەنگی گۆشتخۆر پەرەیان سەندووە وەک باڵندەی گۆشتخۆر و کەمتریار لەسەر گۆشتی
بۆگەندبوو دەژین.
ماڵپەڕی"ئۆدیتی
سێنتراڵ" بەم جۆرە باسی ئەم هەنگانە دەکات:
زاناکان چەند ساڵێک
لەمەوبەر بۆیان دەرکەوت هەموو هەنگەکان لە هەڵاڵە و شیڵەی گوڵ ناخۆن.
لەناو جەرگەی
دارستانەکانی کۆستاریکادا سێ جۆری هەنگیان دۆزیەوە، حەزیان لە گۆشتی مردوو بوو وەک هەڵاڵە.
لە توێژینەوەکی نوێدا کە بڵاوکراوەتەوە، زاناکان
دەریانخست ئەم " هەنگە
گۆشتخۆرانە" جۆرە بەکتریایەکی ریخۆڵەیان تیایدا دەرکەوتووە کە لەژینگەی ترشەوە پەیدادەبن، ئەمەش
هاوشێوەیەی هەمان بەکتریایە کە لە ڕیخۆڵەی باڵندەگۆشتخۆر و کەمتریاردا هەیە.
یەکێکی تر لە زۆزینەوە سەیرەکان ئەوەیە ئەم هەنگانە هەرچەندە خۆراکەکەیان جیاواز و
سیستەمی خۆراکییان گۆڕاوە ، بەڵام هێشتا هەر هەنگوینی شیرینیان بەرهەمهێناوە.
ر.ئ