خانمە گۆرانیبێژ سەیران عوسمان نوێترین
بەرهەمی هونەریی خۆی کە بەسەر مەرگی باوکیدا وتوویەتی لە چەناڵی یوتیوبەکەی
بڵاویکردەوە.
"با بسوتێم" نوێترین بەرهەمی
هونەریی سەیران عوسمانە، کە بۆ مردنی باوکی وتوویەتی و بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ
بڵاویکردووەتەوە، هۆنراوەی ئەفشین موحەمەدییەو سمکۆ فەیزی کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە.
سەیران عوسمان خەڵکی رۆژهەڵاتی
کوردستانە دانیشتوی شاری هەڵەبجەیە، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستی پێکرد، دواتر
بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەری کرد.