مەترسییەکانی زۆر خواردنی گۆشتی سوور چین بۆ جەستەی مرۆڤ

PM:06:40:23/07/2021

4612 جار خوێندراوەتەوە

گۆشتی سوور بەهۆی دەوڵەمەندی بە پڕۆتین و کانزاوە سوودێکی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، بەڵام ئەگەر ڕێژەیەکی زیاد لە پێویست بخورێت زیانیشی دەبێت بەهۆی ئەوەی کاریگەری هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی چەوری.

هەواڵێکی ماڵپەڕی scripps باس لە مەترسییەکانی زۆر خواردنی گۆشتی سوور دەکات و کۆمەڵیک نەخۆشی دەخاتەڕوو کە دەکرێت بەهۆی زۆرخواردنی گۆشتی سوورەوە توشیان دەبین کە ئەمانەن:

یەکەم:خواردنی گۆشتی سوور دەبێتە هۆی ڕەقبوونی لولەکانی خوێن، چونکە گۆشتی سوور لە پێکهاتەکەیدا ماددەیەک هەیە بەناوی کارنتین کە دەبێتە هۆی ڕەقبوونی لوولەکانی خوێن، جگە لەوەش گۆشتی سوور مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێن زیاتر دەکات.

دووەم: مەترسی تووشبوون بە بەکتریای ڕیخۆڵە زیاد دەکات : چەند خۆراکیک دەبنە هۆی درووستبوونی بەکتریای ڕیخۆڵە لەوانەش شیر و سرکەی تێکچوو لەگەڵ گۆشتی خراپ، زۆرینەی کاتەکان بەکتریای ڕیخۆڵە کە هۆکارەکەی گۆشت بێت بەهۆی گۆشتی خراپەوە ڕوودەدات ئەمەش زیاتر لە هەمبەرگر و ئەو خۆراکانەوە دەبێت کە لە تێکەڵکردنی گۆشتی چەند ئاژەڵیکدا ڕوودەدات و بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵدەگیرێت.

سێیەم: مەترسی توشبوون بە جۆری دووەمی شەکرە : ئەو کەسانەی کە بەڕێژەیەکی زۆر گۆشتی سوور دەخۆن ڕۆژانە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم زیاتر دەکات بە بەراورد بەو کەسانەی کە گۆشتی سوور کەمتر دەخۆن بە ڕێژەی ٪٣٣.