فەتوای شێوازی هاوسەرگیری لە ژنی دووەم لە میسر هەرادەنێتەوە

PM:04:54:23/07/2021

7660 جار خوێندراوەتەوە

لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، موفتییەکی میسر وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە دەڵێت ئایا دەشێت پیاو ژنی دووەم بهێنێتەوە چوونە ئارەزووی لە ژنی یەکەم نەماوە؟ موفتییەکە دەڵێت لەم حەڵەتەدا ڕێگە پێدراوە گەرچی پێکهاتن لەگەڵ ژنی یەکەم لەپێشترەو دەبێت پێک بێن.

ئەمەش بووە هۆی دەنگدانەوەیەکی گەورە لە نێو سۆشیاڵ میدیا دا، هەندێک پێیان وایە ئەو فتوایە پێویست نییە و پیاو ئەگەر پارەی پێ بێت ژن دەهێنێت و پێویستی بە فەتوا نییە، هەندێکیش پێیان وایە ئەمە هەنگاوێکی دروستە چونکە شەرع ڕێگەی داوە و بەم فتوایە وادەکات کەوا پیاو و ژن پێک بێت نەک پیاو دەست بەجێ پەنا بۆ ژنی دووەم بەرێت.