چ کاتێك ئارەقکردنەوە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەی تەندروستی لە جەستەدا؟

PM:06:01:22/07/2021

16064 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا، راددەی ئارەقکردنەوە لە جەستەدا زیاد دەکات، وێرای ئەوەی کە دەبێتە مایەی بێزاری بەڵام حاڵەتێکی سروشتییە و بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە روودەدات.

بەڵام لە هەندێك لە حاڵەتەکاندا ئارەقکردنەوەی زیاد لە سنور ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەیەکی تەندروستی و پێویستی بە چارەسەر وەرگرتن هەیە.

لێرەدا بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژە بە کۆمەڵێك لەو حاڵەتانە کراوە کە دەریدەخەن ئارەقکردنەوە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەیەکی تەندروستی، بەم جۆرە:

- ئەگەر هەستای لە خەو و ئارەقی ساردت کردبووەوە و سەرینەکەت تەڕبوو.

- ئەگەر ئارەق بە هەموو جەستەتدا دەهاتە خوارەوە نەك تەنها سەر و روخسار و ژێر باڵەکان و دەست و قاچەکانتدا.

- ئەگەر تەنها یەكلای جەستەت ئارەقی دەکردەوە.

- ئەگەر ئارەقکردنەوەکە نیشانەی دیکەی لەگەڵدا بوو وەك ماندوێتی، خەوزڕان، تینوێتی، میزکردنی زۆر یان کۆکە.

بۆیە زانایان ئاماژەیان بەوەکردوە، ئارەقکردنەوەی لەڕاددەبەدەر بەهۆی بوونی کێشەیەکەوە روودەدات لە غودەی دەرەقی یاخود بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەوە روودەدات بۆیە پێویستە لەو حاڵەتانەدا سەردانی پزیشك بکرێت.