دارچینی چەندین پێکهاتەی سوودبەخشی تێدایە کە یارمەتی
چارەسەرکردنی چەندین کێشەی تەندروستی دەدات، بەکارهێنانی دارچینی بۆ منداڵ دەبێتە
هۆی کەمبوونەوەی ئازاری گەددە و هەروەها چارەسەری هەوکردنی پێست دەکات.
ماڵپەڕی " boldsky" چەند سوودێکی دارچینی
بۆ منداڵ خستووەتە ڕوو.
-یارمەتی چارەسەرکردنی
کێشەی هەرس و ئازاری گەددە دەدات، هەروەها یارمەتی چالاککردنی سووڕی خوێن دەدات لە
سکدا، بۆ ئەم مەبەستە دەکرێت کەوچێک لە تێکەڵەی هەنگوین و دارچینی بدرێت بە منداڵ.
-بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی
پێست یاخود بەڵەکی دەکرێت زەیتی گوێزی هیندی و دارچینی تێکەڵبکرێت و بدرێت لەو
ناوچەیە.
-بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی
شەکر دەکرێت لە هەندێک خواردندا سوود لە بەکارهێنانی دارچینی وەربگیرێت کە شەکرێکی
سروشتی تێدایە و بۆ منداڵ زیانی نییە.
-ئەو منداڵانەی ئارەزووی
زۆر خواردنی خواردنە خێراکان دەکەن ئەگەری هەیە دووچاری بەرزی شەکر ببن لە خوێندا،
بۆیە ڕۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم
کە دارچینی تێدابێت ئەو مەترسییە کەم دەکاتەوە.