شیرینی مەعمول یەکێکە
لە ئیشە باوەکان زیاتر لە بۆنە و جەژنەکاندا ئامادە دەکرێت، کاتی زۆری ناوێت و دەتوانرێت
لەبری ئەوەی لە بازاڕ بیکڕیت لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت.
کەرەستەکانی:
کوپ و نیوێک سەمید
کوپێک ئارد
٢٥٠ گرام کەرەی بێ
خوێ
پارچەیەک کەرەی سوێر
کەوچکێکی چا خومرە
دەرمانی کولیچە
ئاوی گوڵ
شیر
کەوچکێک شەکر
بۆ ناواخنەکەی
"گوێز و فستق و خورما" بەپێی ئارەزوو
هێل و دارچینی
ئامادەکردنەکەی:
شەوێک پێشتر سەمید و
ئارد و کەرەبێ خوێکە تێکەڵ دەکرێن بەبێ ئەوەی بشێلدرێن، بە نایلۆنێک سەری دادەپۆشرێت
و لەناو ساردکەرەوەدا هەڵدەگیرێت.
بۆ ڕۆژەکەی ئاوی گوڵاو
و دەرمانی کولیچەکەی تێدەکرێت و بە هێواشی تێکدەدەرێت، لەگەڵ تێکدانیدا بە هێواشی
شیرەکەی تێکەڵ دەکرێت و تێکدەدرێت، بە دەست دەشێلدرێت تاکو شێوەی هەویرێک وەردەگرێت،
خومرەکەشی بۆ زیاد دەکرێت.
خورمای بێ ناوک دەخرێتە
تاوەیەکەوە و کەرە سوێرەکە و هێل و دارچینی تێدەکرێت و لەسەر ئاگر خاودەکرێنەوە،
گوێز و فستقەکە و کەوچکێک گوڵا و کەوچکێک شەکری وردە و هێل و دارچینی دەکەیتە خەڵاتەوە
تاکو دەهاڕدرێت.
خورماکە بەشێوەی تۆپی
بچوک خڕ دەکرێت، پاشان هەیرەکە دەکرێت بە پارچەی بچوک و پان دەکرێتەوە جارێک خورما
و جارێکی تر گوێز و فستقە هاڕڕاوەکەی تێدەکرێت، بەو جۆرە هەموو هەویرەکە ئامادە دەکرێت
و دەدرێت لە قاڵبی کولیچە.
سەرەتا فڕنەکە گەرمکرابێت
و مەعمولە ئامادەکراوەکان بخرێتە ناو سینی فڕنەوە کە بنەکەی بە ڕۆن چەور کرابێت،
دوای ١٥ خولەک لەناو فڕنەکە دەربهێنرێت.