بۆ جارێکی دیکە نوێترین وێنەی ئیڤانکا ترەمپ پێگە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە

PM:04:57:27/10/2021

79700 جار خوێندراوەتەوە

چاوی کامێراکان وێنەی ئینڤانکای کچی ترمپییان گرتووە لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکاندیدا کە لە کۆتای هەفتەدا پیاسە دەکەن بە یەکێک لە شەقامەکانی شاری میامی ولایەتی فلۆریدادا.

ماڵپەڕی ئاڕتی لە هەواڵیکدا باسی لەوەکردووە وێنەکەیان لەدوای گەڕانەوەیان لە کڵێسای یەهودییەکان گیراوە لە نزیک ئەو کەنار دەریایەی کە نزیکە لە ماڵەکەیان و پۆشاکەکەی ئیڤانکا بووەتە جێگەی سەرنجی زۆر چونکە بە کراسێکی درێژی سپییەوە دەرکەوتووە و بەگوێرەی قسەی خەڵکی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لە جلوبەرگی ماڵەوە و خەو چووە وەک جلوبەرگی کەسێکی وەک ئیڤانکا و جوتێک کالەی سپی وەرزشی لەپێکردووە و چاویلکەیەکی لەچاو کردووە.

بەگوێرەی وتەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانیش ئەمە یەکەم دەرکەوتنییەتی لەدوای سێ هەفتە دەرنەوتن، هاوکات چەند باسی لەوەش کردووە کە چەند پاسەوانێکی نهێنی چاودێرییان کردوون بۆ ئەوەی بەدووربن لە هەر جۆرە مەترسییەک، ئەمەش دوای ئەوە دێت حکومەت شەش مانگ بەر لە ئێستا پاسەوانی بۆ دابینکردن.

لەدوای کۆچکردنیان بۆ میامی و بەجێهێشتنی کۆشکی ئەمریکا، ئیڤانکا لە کەمترین بۆنەدا دەردەکەوێت و بەڕوونی دیارە کە گۆڕانکارییەکی گەورە بەسەر ژیانیدا هاتووە لەدوای ئەوەی کۆشکی سپی بەجێهێشتووە و پێشتر بەردەوام بە پۆشاکی زۆر گرانبەهاوە لە هەموو بۆنەکاندا دەردەکەوت.