پزیشکێک زانیارییەکی هەڵە سەبارەت بە گۆشتی سوور راست دەکاتەوە

PM:01:43:27/10/2021

33896 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی روسی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی وتی: خواردنی گۆشتی سوور بە رێژەیەکی ئاسایی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار زیاد ناکات.

د. ئەلێکساندەر میاسینکۆڤ پێشکەشکاری بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی روسی کەناڵی روسیا ١ وتی " هەتا ساڵی ٢٠٢٠ هەموو جیهان بڕوایان وابوو کە گۆشتی سوور مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات."

ئەو پزیشکە وتیشی " پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێمە پێداچوونەوەمان کرد بۆ هەموو ئەو داتایانەی کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا کۆ کراوەتەوە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان گۆشت و رەقبوونی بۆریەکانی خوێن، دەرکەوت هیچ داتایەکی باوەڕپێکراو لەسەر ئەم پەیوەندییە نیە."

د. ئەلێکساندەر ئاماژەی بەوەشدا، خواردنی بڕێکی زۆر (گۆشتی سوور) مەترسی دروست بوونی گرێی شێرپەنجەیی بۆ ریخۆڵە زیاد دەکات، هۆشداریشدا کە هەفتانە لە سێ ژمە زیاتر گۆشتی سوور نەخورێت.