دینا بۆ یەکەمجار نهێنییەک لە ئێن ئاڕ تییەوە ئاشکرا دەکات

AM:09:00:27/10/2021

27968 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ دینا بۆ یەکەمجار و لەرێگەی ئێن ئاڕتییەوە باس لە ڤیدیۆ کلیپە نوێیەکەی دەکات و نهێنی دابەزاندنی کێشیشی ئاشکرا دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تی دینا وتی "یەکەمجارە باسی بەرهەمێکی هونەری دەکەم لەرێگەی ئێن ئاڕ تییەوە، بەرهەمێکی تازەم لەبەردەستە کە پێویستە کێشت دابەزێت، ئەو بەرهەمە کە کلیپی بۆ دەکەیت، جلەکانی هەم جیاوازە هەم بەرهەمەکە خۆی جیاوازە، بۆیە پێویستی دەکرد کە ١٠ کیلۆ لە کێشی خۆم دابەزێنم."

دینا وتیشی "ئێستا نزیکەی سێ کلیۆم دابەزاندوە و حەوت کیلۆیەکی تر ماوە، تا ٢٥ رۆژی تریش ماوە کە کێشی خۆم دابەزێنم."

دینا گلەیی ئەوەی هەبوو قەڵەو دەردەکەوێت و وتی: کێشم ٦٤ کیلۆیە و بەراورد بە باڵام کێشم گونجاوە، بەڵام لە شاشە قەڵەو دەردەکەوم.

ئەو خانمە هونەرمەندە لەبارەی بەرهەمە نوێیکەیەوە ئاماژەی بەوەدا کە گۆرانیەکە بە زمانی کوردیە بە ستایلی رۆژاوایی کردومانە.

دینا خەڵکی رانیەیە و لە هەولێر دادەنیشێت، ماوەی چوار ساڵە لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەری ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانییە، مانگی رابردوو لەگەڵ بەهرام یەزدانپەناهـ هاوسەرگیری کرد.

هەولێر- چۆمان مەحمود

هـ.هـ