گۆرانیبێژێکی کورد ژیانی هاوسەری پێکهێنا

PM:05:35:26/10/2021

37068 جار خوێندراوەتەوە

گۆرانیبێژی گۆرانییە میلییەکان "جاسم چوچانی" ژیانی هاوسەری پێکهێنا و وێنە و ڤیدیۆی ئاهەنگەکەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلایەن کەسە نزیکەکانییەوە بڵاوکرایەوە.

ئاهەنگی هاوسەرگیریی جاسم چوچانی بە بەشداری خزم و کەسە نزیکەکانی خۆی و هاوسەرەکەی لە هۆڵێکی تایبەت بەڕێوەچوو.

جاسم چوچانی گۆرانیبێژێکی دیاری گۆرانییە میللی و گۆرانییە شادەکانە لە کە بۆنە و ئاهەنگەکاندا هەوادارێکی زۆری هەیە و خاوەنی ڤیدیۆ کلیپی (چاو کاڵ)ـە و چەند جارێکیش میوانی بەرنامە تایبەتەکانی کەناڵی NRT2 بووە.