شازادەی ماکۆ کە یەکێک بوو لە ئەندامانی خێزانی شاهانە، ئەمرۆ
سێشەمە، هاوسەرگیری لەگەڵ هاوپۆلێکی زانکۆیدا کرد و دەستبەرداری تەواوی پابەندی و
تایبەتییەکانی بوو وەک ئەندامێکی خێزانی شاهانەیی.
ماڵپەڕی ئاڕتی ڕووسی بڵاویکردووەتەوە کە بە ئەنجامدانی
هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ کەسیکی ئاسایی کۆمەڵگادا پێویست بووە کە شازادەکە دەستبەرداری
نازناوەکەی ببێت و کۆسک بەجی بهێڵێت و ئاهەنگەکەشی بەتەواوی سادە بووە و دوور بووە
لە هەر جۆرە بۆنەیەکی شاهانەیی چونکە لە پەیڕەوی خێزانی شاهانەدا شتێکی لەو جۆرە
بوونی نییە کە ڕێگە بدات بە ئەندامانی خێزانی شاهانە هاوسەرگیری لەگەڵ کەسیکی
دەرەوی کۆشکدا بکەن.
وەک لە
وێنەکاندا دەردەکەوێت ماکۆ کراسێکی سادەی لەبەرکردوە و ملوانکەی مرواری کردووەتە
ملی و لە دەروازەی ماڵەکەیان ماڵئاوایی لە دایک و باوکی و خوشکە ٢٦ ساڵانەکەی
دەکات بەناوی کاکۆ هەرچەندە هەموویان لە گەڵ ئۆتۆمبێلی پرۆتۆکۆلی ژاپۆنی هەڵدابوون،
بەڵام دایکی نەیتوانیووە فرمێسکەکانی ڕابگرێت کە ساتەوەختێکی قورسی تێپەڕاندووە بەهۆی هاوسەرگیری
کچەکەیەوە و ڕۆشتنی لە کۆشک و دوورکەوتنەوەی لە خێزانەکەی.
لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆیەکی زۆر بڵاوکرایەوە
لەبارەی ئەوەی کە خۆشەویستەکەی شازەدەکە تێوەگلابێت لە بابەتی گەندەڵی و ئەوەش
بووە یەکێک لە هۆکارەکان کە هاوسەرگیرییەکەی دوابکەوێت.