ڕوان بن حسێن کارێکی نوێ تاقی دەکاتەوە

PM:08:55:25/10/2021

3240 جار خوێندراوەتەوە

خانمە نمایشکار و گۆرانیبێژ ڕەوان بن حسێن بۆ یەکەم جار بەشداری کارێکی نوێ دەکات لە کارێکی ئاکتینگدا لە یەکیک لە دراما نوێیەکاندا کە لە ئێستادا وێنەگرتنیشی تەواو بووە.

ماڵپەڕی ئاڕتی ڕووسی لە هەواڵێکدا باسی لەوەکردووە ڕەوان بن حسێن خانمە هونەرمەندی دیاری کوەیتی لەڕێگەی پۆستێکی تویتەرەوە نوسیویەتی:" سوپاس بۆ خوا تەواو بووین لە وێنەگرتنی درامای "ذهبت مع الماء" لە دەرهێنەرانی محەممەد دەهام، هەرچەندە من ساڵانێکە پەیوەندیم لەگەڵیان هەیە و دەیناسم، بەڵام هەرگیز من شتێکی وەک ئەمەم نەکردووە کە مانگێکی تەواو لەگەڵ خەڵکدا کارم بکەم و شەو و ڕۆژ لەگەڵیاندا بە بەردەوام سەرقاڵی کردکردن بین".

هاوکات، لەبارەی دراماکەوە ئەوە زانراوە کە لە مانگی ڕەمەزانی داهاتوودا بڕیار وایە لەسەر شاشەکانی زۆرێک لە کەناڵە خەلیجییەکان نمایش بکرێت و لە نوسینی مونا شوکرییە و چیرۆکی دراماکە خۆی دەبینێتەوە لە کێشەکانی نێوان دایک و منداڵەکانیدا.

ڕوان بن حسێن خانمە مۆدێل و گۆرانیبێژە و ئەمەش دەبێتە یەکەم کاری وەک ئەکتەر و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ەو پێشتر هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێکی لیبیدا کردبوو و بوونە خاوەنی منداڵیک بەڵام دواتر لێی جیابووەوە.