زیادەڕەویکردن لە خواردنی فستقدا چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

PM:03:13:21/07/2021

21196 جار خوێندراوەتەوە

فستق یەکێکە لە چەرەساتە باوەکان کە لە ڕۆژانی جەژندا بە زۆری دەخرێتە بەردەم میوانان، جگە لەو سودە تەندروستییەی هەیەتی، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت گرفتی تەندروستیی بۆ جەستە دروست دەکات.

ماڵپەڕی بۆڵدسکای لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، فستق دەوڵەمەندە بە کالۆری بە جۆرێک لە کوپێکدا بڕی ٧٠٠کالۆری تێدایە، هەربۆیە خواردنی بە بڕی زۆر زیانێکی گەورە بە جەستە دەهێنێت، لەهەمان کاتدا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

ئەو ماددە ڕیشاڵییەی لە پێکهاتەیدا هەیە جوڵەی ڕیخۆڵە ئاسان دەکات ئەویش ئەگەر بە بڕی پێویست بخورێت، بەڵام زۆر خواردنیشی گرژی ریخۆڵە و قەبزی و ئازاری گەدە و بەدهەرسی دروست دەکات.

پزیشکانی بواری خۆراک هۆشداریی دەدەن لە زۆر خواردنی فستق، چونکە توێژینەوە کۆنەکان سەلماندوویانە فستق لە توانایدا هەیە بەکتریای سالمۆنێلا هەڵبگرێت، کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەساڵاچووان و منداڵ دروست دەکات و زیان بە سیستمی بەرگریی لەشیان دەگەیەنێت، توشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە و قەبزی یان سکچون و گرفتی کۆئەندامی هەرسیان دەکاتەوە.

اضرار الافراط في تناول الفستق - مجلة هي