ڕەگەزە خۆراکییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە
لە مانەوەی قژ بە تەندروستیی، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە خۆراکەکان هۆکارن بۆ تەنکبوون
و ڕووتانەوەی قژ.
ماڵپەڕی ئاڕ تی ڕوسیا لەو بارەیەوە
ئاماژەی بە کۆمەڵێک خۆراک کردووە کە هۆکارن بۆ روتانەوەی قژ و زیان گەیاندن بە ڕەگی
قژەکە، ئەوانیش:
شەکر
هۆکاری سەرەکی روتانەوەی قژە، چونکە سوڕی
خوێن خاو دەکاتەوە و پاڵنانی خوێن بۆ سەر و ڕەگی قژەکە کەمدەکاتەوە، لە هەمان
کاتدا شەکرە هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن بەرز دەکاتەوە
کە هۆکارە بۆ وەرینی قژ.
ماست
ماستی دەوڵەمەند بە چەوری وەک کەرە و شیری پڕ چەوری ئاستی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن
بەرز دەکاتەوە و گرفتەکانی پێست زیاتر دەکات وەک خوران و کڕێش و ئەکزیما و سەدەف.
کهول
زیادەڕەویکردن لە خواردنەوە کهولییەکان
وشکبوونەوەی جەستە زیاد دەکات و هۆکارێکیشە بۆ روتانەوەی قژ.
خواردنە چەورەکان:
ئەو کەسانەی برێکی زۆر چەوری دەخۆن یان
خواردنە خێراکان ڕێژەی چەوری قژ زیاد دەکات و زیان بە ڕەگی قژەکە دەگەیەنێت و ڕێگری لە
گەشەی قژ دەگرێت.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بە کۆمەڵێک خواردنی
تر کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ گەشەی قژ:
یەکەم: هێلکە
دووەم: توو
سێیەم: سپێناغ
چوارەم: ماسی سەلەمون
پێنجەم: پەتاتەی شیرین
شەشەم: ئەڤۆگادۆ
حەوتەم: فاسۆلیا
ئ.ل