هەڵکەوت زاهیر نوێترین بەرهەمی دینای بڵاوکردەوە

PM:05:34:20/07/2021

60900 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر نوێترین بەرهەمی خانمە گۆرانیبێژ دینای بڵاوکردەوە کە ڤیدیۆ کلیپێکە بەناوی "کەتانە".

هوڵکەوت زاهیر لە چەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب ڤیدیۆ کلیپی "کەتانە"ی دینای بڵاوکردەوە کە گۆرانیەکی فۆلکلۆری کوردیە و بە شێوازێکی مۆدێرن نوێ کراوەتەوە.

گۆرانیەکە لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە ئامادەکراوە و ڤیدیۆ کلیپکە لەلایەن بڕیار فەتاحەوە کار دەرهێنانی بۆ کراوە، رێکخستنی ڤیدیۆ کلیپەکەش لەلایەن شەماڵ مەحمودەوە جێبەجی کراوە.

دینا خەڵکی رانیەیە و لە هەولێر دادەنیشێت، ماوەی چوار ساڵە لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند چەند بەرهەمێکی هونەری ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانیە، مانگی رابردوو لەگەڵ بەهرام یەزدانپەناهـ هاوسەرگیری کرد.