کاریگەری زریانی موگناتیسی لەسەر نەخۆشانی دڵ

PM:03:18:21/01/2026

192 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر نادێژدا چێرنیشۆڤا، پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ هۆشداری دەدات لە کاریگەری گەورەی زریانی موگناتیسی لەسەر نەخۆشانی دڵ و خوێنبەرەکان.

بە وتەی ئەو، چەندین لێکۆڵینەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە زریانی موگناتیسی دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەندروستی ئەو کەسانە هەبێت کە نەخۆشی دڵیان هەیە.

ئەو دەڵێت، " زریانی موگناتیسی دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئامێرەکان و کەشوهەوا هەبێت، بەڵام زانایان هێشتا مشتومڕ لەسەر ئەوە دەکەن کە ئایا زریانی موگناتیسی کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە یان نا، لەلایەک ئەگەر گۆڕانکارییەکی بەهێز لە کێڵگەی موگناتیسیدا ئامێرەکان تێکبدات ئەوا پێدەچێت کاریگەری لەسەر تەندروستیش هەبێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی کەسانی تەندروست کاریگەرییان لەسەر نییە، توێژینەوە هەیە کە پشتڕاستی دەکاتەوە و هەندێکی دیکەش ڕەتیدەکەنەوە زیادبوونی حاڵەتەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دوای زریانی موگناتیسی، بۆیە هیچ کۆدەنگییەکی ڕوون لەسەر ئەم پرسە نییە".

ئەو پزیشکە جەخت لەسەر پێویستی ئەو کەسانە دەکاتەوە کە بەهۆی تێکچوونی کێڵگە موگناتیسیەکانەوە کاریگەرییان لەسەرە، یان ئەوانەی هەستیاری کەشوهەوایان هەیە، گرنگییەکی زیاتر بە تەندروستی خۆیان بدەن لە کاتی زریانی موگناتیسیدا.