بەفربارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن

PM:01:17:20/01/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە نزمدەبنەوە و بەفر و باران بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی وتی، ئاسمان لە ناوەڕاست و باکوری هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت بەڵام لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ دابارینی بەفر و بارانی پچڕ پچڕ تا کاتەکانی نیوەڕۆ پاشان کۆتایی دێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی وتیشی، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما شەختە و بەستن روودەدات لەهەندێ ناوچە، بەتایبەت لەو ناوچانەی بەفری لێ باریوە،ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیەیە:

سلێمانی: ٥پلەی سیلیزی

هەولێر : ٧ پلەی سیلیزی

پیرمام : ٣ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: -٤پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٦پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٥ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٥ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٥ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ٥ پلەی سیلیزی