کارێکی هونەری گەورە بۆ گۆڵێکی مێسی ئەنجامدراوە

AM:10:29:26/07/2025

4272 جار خوێندراوەتەوە

کارێكی هونەری ناوازە بۆ گۆڵێکی مێسی کراوە و بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر فرۆشرا.

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگی ساڵی 2009 گۆلێکی نایابی بە لێدانی سەر بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتد تۆمارکرد و خۆیشی لە چاوپێکەوتنێکیدا دوپاتیکردەوە کە ئەو گۆڵە هەموو کاتێک لە بیریدا دەمێنێتەوە.

رەفیق ئەنادۆڵی هونەرمەندی تورکی بە شێوەیەکی نایاب و بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد کارێکی هونەری ناوازەی بۆ ئەو گۆڵەی لیۆنێل مێسی کردووە بە بەکارهێنانی ملیۆنان خاڵی داتا و گۆڕینی بۆ کارێکی بینراوی تەواو.

دواتر ئەو کارەی هونەرمەندە تورکیە لەلایەن سەنتەری رۆکفێلەر لە شاری نیو یۆرکی ئەمریکا خرایە زیادکرنێکی ئاشکراوە، سەرەنجام بەرامبەر بڕی یەک ملیۆن و 865 هەزار یۆرۆ فرۆشرا.

مەبەست لە فرۆشتنی ئەو کارە هونەریە بەکارهێنانی پارەکەیەتی بۆ پرۆژەیەکی هونەری و مرۆیی کە لەلایەن یونیسێف و یانەی ئینتەر میامیەوە سەرپەرشتی دەکرێت، هونەرمەندەکەش دوپاتیکردەوە شانازی دەکات بەوەی کە بەشێک بووە لەو پرۆژەیە بە دیاریکردنی ئەو گۆڵە.