سامسۆنگ ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەبازاڕی کاتژمێرە نوێیەکانی
گالاکسی واتچ ئۆڵترا، کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاواز لەخۆدەگرن کە پێشتر لە کاتژمێرەکانیدا
پێشکەشی نەکردووە.
بەپێی دوایین دزەپێکراوەکان وەک لە "روسیا
تودەیـ"ـدا هاتووە، کاتژمێرە نوێیەکە پێکهاتەیەکی بەرگەگیری ئاوی دەبێت کە
خاوەنەکەی دەتوانێت لەگەڵیدا خۆی بخاتە قووڵایی ١٠٠ مەتر ئاوەوە و پێکهاتەکەی بە
چوارچێوەیەکی تیتانیۆمی بەهێزیش دەورە دراوە، شاشەیەکی پارێزراو و شووشەیەکی زۆر بەهێزی
هەیە کە بەرگری لە بەرکەوتن و زەبر دەکات.
شاشەکەی ٩٢,١ ئینج دەبێت، کوالێتی شاشەکەی
(502/410) پێکسڵە و زۆرترین رێژەی رووناکی نزیکەی ٣٠٠٠cd/m دەبێت.
کاتژمێرەکە لەسەر سیستەمی Android
Wear OS 4 کاردەکات بە رووکاری One UI
Watch 5 و پڕۆسێسەرێکی Exynos کە بە تەکنەلۆژیای 3nm پەرەی پێدراوە و پڕۆسێسەرێکی گرافیکی Mali-G68 و رامی 2 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 32 گێگابایتی هەیە.
سامسۆنگ تەکنەلۆژیای eSIM و مایکرۆفۆن و بڵندگۆی بۆ پەیوەندی دەنگی و تەکنەلۆژیای بلوتوزی 5.4 و چیپی NFC و سیستەمی جێگیرکردنی مانگی دەستکردی لەسەر کاتژمێرەکە جێگیر کردووە.
هەروەها کاتژمێرەکە هەستەوەری هەیە بۆ پێوانەکردنی لێدانی
دڵ و رێژەی ئۆکسجینی خوێن، بەرنامەکانی چاودێریکردنی لەشجوانی بەکارهێنەر، هەروەها
کۆمپاسێکی ئەلیکترۆنی و پاترییەکی ٥٩٠ میلی ئەمپێری تێدایە کە دەتوانرێت بە بێ وایەر
بە بارگاویکەرێکی ١٠ وات بارگاوی دەکرێتەوە.
H.Y