ئەو دەرگایەی ڕۆزی رزگارکرد لە تایتانیکدا بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا

PM:08:23:28/03/2024

368 جار خوێندراوەتەوە

دەرگا بەناوبانگەکەی فیلمی تایتانیک، کە لە دیمەنێکدا لەدوای نقوومبوونی کەشتییەکە دەردەکەوێت و کارەکتەری ڕۆز دەچێتە سەر تاکو زیندوو بمێنێتەوە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە ٧١٨ هەزار دۆلار فرۆشرا.

ئیدارەی مەزادی "گەنجینەکانی جیهانی سینەمایی هۆلیوود" کە تایبەتە بە فرۆشتنی ئەو کەلوپەلانەی لە فیلمەکانی هۆڵیووددا بەکارهێنراون، ئەو دەرگایەی کە لە فیلمی تایتانیکدا بووە هۆی رزگارکردنی ڕۆز، لە زیادکردنێکدا بە ٧١٨ هەزار دۆلار فرۆشتی.

ئەم دەرگایە مشتومڕی گەورەی لەناو بینەرانی فیلمەکەدا لێکەوتەوە، بەهۆی ئەوەی جاک لەپێناو ڕۆزدا خۆی بەخت کرد و تەنها ئەوی خستە سەر پارچە دەرگاکە، لە کاتێکدا دەیتوانی خۆیشی بچێتە سەر دەرگاکە و لەناو ئۆقیانووسەکەدا گیان لەدەست نەدات، بەڵام جەیمس کامیرۆنی دەرهێنەر وتی "مردنی جاک پێویست بوو بۆ فیلمەکە".