چاندنی نەمام بە شێوەیەکی هەڵە زەوی گەرمتر دەکات

PM:02:41:28/03/2024

916 جار خوێندراوەتەوە

زانایان رۆژی سێشەممە رایانگەیاند، چاندنی نەمام لە شوێنی هەڵە، لە راستیدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ گەرمبوونی جیهان، بەڵام نەخشەیەکی نوێ باشترین شوێنەکان دیاری دەکات بۆ دووبارە گەشەسەندنی دارستانەکان و فێنککردنەوەی هەسارەکە.

دارەکان دووەم ئۆکسیدی کاربۆن هەڵدەمژن و نۆژەنکردنەوەی ناوچەکانی دارستانە تێکچووەکان یان چاندنی نەمام بۆ بەرزکردنەوەی رووپۆشی دارستانەکان یەکێکە لە ئامرازەکانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا دار کاریگەری نەرێنی زیاتری دەبێت و خۆی دەبێت بە هۆکار بۆ گەرمکردنی زەوی بەپێی بابەتێکی "نەیچەر کۆمینیکەیشن".

سوزان کوک پاتۆن، یەکێک لە هاوکارانی توێژینەوەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، "هەندێک شوێن هەن کە دانانی دارەکان تێیاندا دەبێتە هۆی دەرئەنجامە نەرێنییەکانی کەشوهەوا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، زانایان پێشتر تێگەیشتبوون کە گەڕاندنەوەی رووپۆشی دارەکان بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە ئەلبیدۆدا "بڕی تیشکی خۆر کە رووی هەسارەکە دەگرێتەوە" بەڵام ئامرازەکانیان نەبووە بۆ حسابکردن بۆی.

بە بەکارهێنانی نەخشەی نوێ، توێژەران توانیان بۆ یەکەمجار کاریگەری ساردبوونەوەی دارەکان و گەرمبوونی بەهۆی کەمبوونەوەی ئەلبیدۆوە لەبەرچاو بگرن.

بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو پڕۆژانەی کە ئەلبیدۆیان نەخستۆتە ناو هاوکێشەکەوە، سوودی کەشوهەوای دارە زیادەکانیان لە نێوان لەسەدا ٢٠ بۆ ٨٠ داری زیادە خەمڵاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها هێشتا زۆر شوێن هەیە کە نۆژەنکردنەوەی رووپۆشی دارەکان بیرۆکەیەکی زۆر باشە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا تێیدا، ئێمە تەنها هەوڵدەدەین یارمەتی خەڵک بدەین ئەو شوێنانە بدۆزنەوە".

H.Y